بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، موجتەبا وەیسی ، خەڵکی کرماشان و لە شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان ، دوای ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەر بوون ، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان ئازاد کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەر بوون لە ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتڵاعاتی کرماشانەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە ئەم شارۆمەندە لە رێکەوتی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پارکی شیرینی کرماشان لە بەرچاوی منداڵەکەی بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرابوو .