بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : نیوەشەوی هەینی ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، منداڵێک بە ناوی “فاتیما سلێمانی” تەمەن ١٢ ساڵ خەڵکی هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان ، بە هۆی هاوسەرگیری زۆرەملێ لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە .
خزمێکی ئەم منداڵە قوربانیە کە دەبێتە (برای هاوسەری خوشکەکەی) چووتە خوازبێنی و ئەویش ڕەتی کردووەتەوە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات و دواتر لە لایەن باوکیەوە “فەرەهمەند” ئازار و ئەشکەنجەی دەرونی و جەستەیی دراوە و هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە ، ئەویش چەندین جار بە بنەماڵەکەی وتووە کە ئەگەر ئەم گوشارانە بەردەوام بن کۆتایی بە ژیانی خۆیی دەهێنێت .
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا ؛ داواکاری ئەم منداڵە کەسێکی نیزامی بووە و سەرەڕای کەم تەمەنی کچەکە و جیاوازی تەمەنییان زۆر پابەندی ئەم پەیوەندیە نامرۆڤانەیە بووە .