مامۆستا سابر خودامورادی سزای ٢٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : مامۆستا سابر خودا مورادی کوڕی عەبدوڵڵا ، خەڵکی سەقز ، چالاکی ئایینی و ئیمامی هەینی شەهرەکی قەوەخی شاری سەقز ، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٤، لە لایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی هەمەدان بە ٢٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا درا . ئەم سزایە دوای بانگ کردن و ڕۆیشتی بۆ ئەم دادگایە بەم مامۆستا ئایینیە ڕاگەینراوە .

مامۆستا سابر پێشتریش پێشینەی چەندین جار سزادرانی هەیە . ئەو لە رێکەوتی ١١ گوڵانی ١٤٠٢ ، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت و تێکدانی بیڕوڕای گشتی” بە ٧ مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٧٤ قامچی و هەروەها لە مانگی خەرمانانی ١٤٠٢ ، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە ١٥ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا درابوو .

شایانی باسە مامۆستا سابر خودامورادی ، لە ساڵەکانی ١٤٠١ و ١٤٠٢ ، بە هۆکاری پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی بۆ دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی هەمەدان بانگ کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین