بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٦ی دیسامبری ٢٠٢٥) ژنێک بە ناوی لەیلا ئازەری تەمەن ٣٩ ساڵ، دایکی منداڵێک، خەڵکی ئاوایی “غەیب عەلی” سەر بە قەزای ناوەندی ساین قەڵا و دانیشتووی شاری بۆکان، لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە بە بەرد لە سەری دراوە و کوژراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، تەرمی لەیلا ئازەری لە ئاوایی “کانی ئەڵڵاسەیدە”ی سەر بە شاری بۆکان دۆزراوەتەوە و بکوژەکە دوای ئەنجامدانی تاوان خۆیی بە پۆلیسی ئاگاهی شاری بۆکان ناساندووە.
سەرچاوەکانی هانا زیادیان کرد، ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە و لەگەڵ خوشکی خۆیی لە بۆکان دەژیا.
