کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە لە سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣” ژنێک بە ناوی “ئایدا حەیدەریان” کچی عەباس و سوسەن خەڵکی سنە ، بە هۆکاری نادیار لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە لێدانی چەقۆ کوژراوە .

ئایدا حەیدەریان تەمەن ٣١ ساڵ و کارمەندی دەرمانخانەی مانگی سوور (هیلال ئەحمەری)
 سنە بوو .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هاوسەری ئایدا حەیدەریان بە ناوی "ئارام زارعی" پاش کوشتنی ئایدا هەوڵی خۆکوژی داوە و لە ئێستادا لە یەکێک لە بنکەکانی تەندروستی شاری سنەیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین