بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی ژن بە ناوی “سەمیرا کاشیان (کامیان)” کچی ئەحمەد و خەڵکی میاندواو ، بە هۆکاری نادیار لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە لێدانی چەقۆ کوژراوە .
سەمیرا کاشیان تەمەن ٢٥ ساڵ خێزاندار و دایکی دوو منداڵی بوو .
شایانی باسە ژنکوژی بەهۆی نایەکسانی پەیوەندی دەسەڵاتی نێوان ژن و پیاو و باڵادەستی سیستەمی پیاوسالاری ڕوودەدات. لە کۆمەڵگایەکدا کە کولتووری پیاوسالاری زاڵ بێت، پیاوان دەسەڵاتی زیاتریان هەیە و زاڵن بەسەر ژناندا. لە کۆمەڵگایەکی وادا ژنان دەچەوسێنەوە و بەها و گرنگی و مافی کەمتریان هەیە و ناچارن ملکەج گوێڕایەڵی داواکاری پیاوان و بن. جگە لەوەش لەم فەرهەنگەدا چەندین مەرج و دۆسیە ی نەخێر بۆ ژنان دروست بووە و پێشێلکردنی ئەو مەرجانە (کە بە نۆرم ناسراوە) ڕەنگە ببێتە هۆی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و ژیانی ژنەکە بکەوێتە مەترسیەوە. نموونەی ئەو کوشتنە نامووسیانەی کە لەم دواییانەدا لە میدیا گشتیە کاندا بڵاوکراونەتەوە. هۆکارێکی دیکە کە دەبێتە هۆی توندوتیژی و کوشتنی ژنان، نەبوونی پاراستنی یاساییە بۆ ژنان. تا ئێستا هیچ یاسایەک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەرنەچووە. لە لایەکی دیکەوە ئەو یاسایانەی کە هەن بۆ پاراستنی ژیانی ژنان، ڕێگری پێویست دروست ناکەن.