ئاشکرا بوونی دیوی شاراوەی کوژرانی ژنێکی دووگیان و منداڵەکەی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : پاش تێپەڕ بوونی چوار مانگ بە سەر ڕووداوی کەوتنی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ٤٠٥ بۆ نێو بەنداوی داریانی شاری سەوڵاوا و خنکانی ژنێکی دوو گیان بە ناوی “بەیان ئەمیری” و منداڵە تەمەن پێنج ساڵەکەی بە ناوی “ئەرکان ئازکات” ، هاوسەرەکەی دانی پێدا ناوە کە ڕۆژی چوارشەممە “١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” بە ئانقەست ئۆتۆمبێلەکەی خستووەتە نێو بەنداوەکە و بووەتە هۆی خنکانی منداڵەکەی و ژنە دووگیانەکەی .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ دایکی بەیان ئەمیری بە ناوی "سەبری شەریفی" پاش بیستنی دانپێدانانی زاواکەی تووشی جەڵتەی مێشک بووە و گیانی لە دەستداوە .

بەیان ئەمیری تەمەن ٣٦ ساڵ کچی ئەحمەد و سەبری و خەڵکی شاری شاهۆ "قشڵاق" بوو .

بەوتەی سەرچاوەیەک ، فەرشاد ئازکات هاوسەری بەیان ئەمیری لە دانپێدانانەکەیدا ڕایگەیاندووە ئەم کارەی بە هۆی کێشەی خێزانی ئەنجام داوە .

فەرشاد ئازکات خەڵکی ئاوایی "زۆم" و دانشتوویی پاوەیە کە پاش دانپێدانانی بە کوشتی هاوسەرە دووگیانەکەی و منداڵەکەی لە لایەن پۆلیسی سەوڵاوا دەستبەسەر کراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین