ڕاپۆرتی نوسینگەی یاسایی هانا لە سەر دەستبەسەر کردنی خۆسەرانە و بێسەر و شوێن کردنی زۆرەملێی شارۆمەندانی کورد لە شارەکانی کوردستان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن هانا کۆکراوەتەوە ، دوابەدوای قبوڵکردنی ئاگربەست لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل ، دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە پاساوی “پاکسازی ئەمنیەتی” و “دۆزینەوەی سیخوڕەکان” پەنایان بردۆتە بەر فۆرمێکی نوێی دەستبەسەرکردنی خۆسەرانە و ڕفاندنی شارۆمەندان لە شارەکانی کوردستان .

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی هانا لە نێوان ٢٨ی جۆزەردان تا ٢٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤ بە دەیان شارۆمەندی کورد لە شارەکانی کوردستان بە تایبەت لە شارەکانی سنە، مەهاباد، سەردەشت، مەریوان، سەقز، بانە، بوکان، کامیاران و دیواندەرە بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕفێندراون .

داتای مەیدانی هانا دەریدەخات کە هێزە ئەمنییەکان لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ ، جل و بەرگی مەدەنی و بە کارهێنانی توندوتیژی هەوڵی ڕفاندنی شارۆمەندانیان داوە .

گرتن بە مانا یاساییەکەی تەنانەت بەپێی کەمترین یاساکانی کۆماری ئیسلامی مەرجی هەیە و بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو مەرجانە، هەر جۆرە گرتن و دەستبەسەرکردنێکی تاکەکان بە تاوان دادەنرێت .

بەگوێرەی یاسای دادوەری کەیفەری لەم جۆرە حاڵەتانەدا ، داواکاری گشتی ناوخۆیی بەرپرسیارە لە وەڵامدانەوەی خێزانەکان و دەبێت فەرمانی گونجاو بۆ دامودەزگا ئەمنییەکان دەربکات بۆ ئەوەی بەڕوونی باری یاسایی کەسە بێسەروشوێنکراوەکان بخرێتە ڕوو.

بەڵام بەدرێژایی ئەم ساڵانە ، ئەم جۆرە ڕفاندنانە بووەتە پراکتیزەی باڵادەستی هێزە ئەمنییەکان لە کوردستان و کەسوکاری قوربانییەکان سەرەڕای سەردانی چەندین جاریان بۆ لای داواکاری گشتی ناوچەکە نەیانتوانیوە بە زووترین کات لەبارەی چارەنووسی ئازیزانیان زانیاریان دەسکەوێت .

بەپێی پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان کە ئێران چووەتە پاڵی و بە یاسایەکی ناوخۆیی دادەنرێت ، ئەو جۆرە دەستبەسەرکردنە نایاسایی و خۆسەرانەیە قەدەغەیە.

هەروەها بەپێی مادەی دووەمی ڕێککەوتننامەی پاراستنی کەسەکان لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، ئەو جۆرە ڕەفتارە تاوانکاریانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی تاکەکان دادەنرێت.

کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر کردەوەی سیستماتیکی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ ئامادە نەبووە بچێتە پاڵ کۆنوانسیۆنە .

بەڵام ئێران لە نێو ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین حاڵەتی ئاشکرایان لەسەر حاڵەتە جۆراوجۆرەکانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ هەیە لە گرووپی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، کە بەپێی بڕیارنامەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کارامەی هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسەکانی تایبەت بە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ بۆ هەموو وڵاتان.

شایانی باسە کە ئەم ژمارەیە لە دۆسیە تۆمارکراوەکان تەنیا ڕەنگدانەوەی ژمارەیەکی کەمی حاڵەتی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیە لە ئێران، چونکە بە هۆکاری جۆراوجۆر بنەماڵەی قوربانییەکان نەیانتوانیوە سکاڵا تۆمار بکەن یان ئامادە نەبوون بە هۆی فشارە ئەمنییەکانەوە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن و سکاڵا تۆمار بکەن .

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نیگەرانی قوڵی لە زیادەڕۆیی دەسەڵاتی دەزگا ئەمنییەکان لە شارەکانی کوردستان و شەپۆلی نوێی ڕفاندن و ڕاگرتنی زۆرەملێی تاکەکان دەردەبڕێت و داوای هەنگاو و سەرنجی تایبەت لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەم دۆخە و بەتایبەتی دوای قەبوڵکردنی ئاگربەست ، ‌دەکات .

هانا داوای پشکنینی ناوەندە نهێنییەکانی دەستبەسەرکردنی ئەمنی لە لایەن ڕاپۆرتدەرانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە یان لیژنەیەکی هاوبەشی خاچی سوور و پزیشکانی بێ سنوور دەکات .

ناوی ئەو کەسانەی کە لەم ماوەیەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر یان ڕفێندراون بەم شێوەیەی خوارەوەیە :

مەهاباد ۲٤ شارۆمەند بە ناوەکانی ؛ ڕێبوار موستەفا زاده ، ئارەش مەلا ئەحمەد ، یونس تەنهایی ، سروش یوسف زاده ، مێهران خەدیری پور ، پوریا نەسیری ، نورەدین دودکانلۆ میلان ، کەیوان مامه‌گلی ، کەیوان ئاشتاب ، خالێد بەکری ، محەمەد بەکری ، شاهۆ محەمەدی ، سۆران سەفەری ، ئومید ڕەش‌ ، ئەسعەد ڕەسول زادە ، ناسر ئەلیاسی ، سەعدون غەزاڵی ، ڕەحمان مام ئیسماعیل ، کامبیز محەمەدی‌ ، چالاک محەمەدی ، سەید کەماڵ ئیبراهیمی ، مەنسور ڕەحیمی ، کامران ڕەواز و سەلاح بەهامین دەستبەسەرکراوە.

بوکان ۱۹ شارۆمەند بە ناوەکانی؛عەلی محەمەدی،بێهروز یەزدان پەناه،ئیسماعیل ئیسماعیل پور ، دیاکۆ یەزدان پەناه، بێهروز شەریفیان ، کەریم قادر پور ، ئەیوب خوسرەوزاده ، ئەنوەر بایزیدی ، ئەنوەر ئیبراهیم زاده ، ئاوات عەلی پور، سمکۆ مەعرۆفی ، هەژار عەبدوڵاپور ، ئیسماعیل سانیار ، سادق زەند ، مەلیک فەرەج بەیگی ، شوانه شێر بەیگی ، فەریا چاوشینی ، سەباح ئەمینیان و ئیسماعیل چەوەکلی دەستبەسەرکراوە.

مەریوان ۹شارۆمەند بەناوەکانی؛ ئەیوب داربەرزین ، حەمزه عوسمانی ، ئەحسەن عوسمانی ، عبدوڵا باخه ، ئومید باخه ، ڕامیار ڕزایی ، فایەق باستان ، هێمن ڕەنجبەر و هێمن باستان دەستبەسەرکراون.

نەغەدە ۷ شارۆمەند بە ناوەکانی ؛ ئەمین باشۆکی ، رەحمان خەڵخاڵی ، فەرهاد کەریمی ، کاوە قادری ، سامان کاکە‌مەمی ، سەلام سەید مەحمودیان و سیروان عەزیزی دەستبەسەرکراون.

پیرانشار ۹ شارۆمەند بەناوەکانی؛ ئازیان مشایەخی،سادق مەحمود نژاد،سەید ڕەحمان حسێنی،ئەحمەد مام شەریفی،حەسەن فەلاعیان،عزیز خزری،زانیار خزری،حامێد شاهی و زبێر مەحمودی دەستبەسەرکراون.

سەقز ۶ شارۆمەند بەناوەکانی؛میلاد ڕەحیمی،هادی ڕەحیمی،زاهێد حەجەری ، ئۆمید عەبدیخا ، عەتاگوڵناری و ئەسعەد سێدیقی دەستبەسەرکراون.

شنۆ ۱۱ شارۆمەند بەناوەکانی ؛ خالێد بایزیدی ، ئیدریس ڕەسوڵی ، کامران ڕەسوڵی ، مامۆستا عومەر محەمەدی ، عەبدوالسەلام قادر گەلوان ، کامیار عوقابی ، حەسەن شاداب ، مەنسور فەڕاش ، مەحمود قادری ، کاوه خاکی نەهاد و جەماڵ حوسێن نژاد دەستبەسەرکراون.

دیواندەره ۲ شارۆمەند بە ناوەکانی ؛ عەبدول ڕەسولی و فواد مورادی دەستبەسەرکراون .

ورمێ ۵ شارۆمەند بەناوەکانی ؛ عەلیڕزا خالێدی ، ئەفشین عەزیزی ، کاکۆعەزیزی ، ئایهان ئیبراهیمی و وەهاب عەلیزاده دەستبەسەرکراون .

سنە ۹ شارۆمەند بە ناوەکانی جەلال خودامورادی ، ناسێح موستەفایی ، دیاکۆ میری ، قانع خاتری ، دیار ئەحمەدی ، ئەیۆب ئەحمەدی ، عەلی ئەحمەدی ، عابید ئەحمەدی و فوئاد محەمەدی دەستبەسەرکراون .

خۆی یەک شارۆمەند بە ناوی ئەمین سەعدونی دەستبەسەرکراوە.

قەسری شیرین ۱ شارۆمەند بەناوی عەسکەر نەجەفی دەستبەسەرکراوە .

دێهڵۆڕان ۱شارۆمەند بەناوی کیانوش چراغی دەستبەسەرکراوە .

کوهدەشت ۱ شارۆمەند بەناوی؛ محەمەدوللەڕەزایی دەستبەسەرکراوە .

کامێران ۱ شارۆمەند بەناوی ؛ ڕۆناک دەشتی دەستبەسەرکراوە .

ئیلام ۳ شارۆمەند بە ناوەکانی ؛ موسا ئومیدی ، سەجاد خائێری و ساسان چەمەن ئارا دەستبەسەرکراون .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین