ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە دەستەی پێشێلکاری کارگێڕی وەزارەتی پەروەردە بڕیاری کۆتایی لەسەر شازدە مامۆستای کورد دەرکردووە و لە ئەنجامدا هەشت مامۆستا لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و سزای وەک دەرکردن، خانەنشینی زۆرەملێ، دوورخرانەوە، و بێبەشکردنی کارگێڕی بە سەر کەسانی دیکەدا سەپاندووە.
هانا باوەڕی وایە، ئەو بڕیارانەی کە بەهۆی نەبوونی بنەمای یاساییەوە دەردەچن و بەتەواوی لەگەڵ ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی ئێران لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەکانی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کاردا، بەتایبەتی ڕێککەوتننامەی ٩٨ سەبارەت بە مافی ڕێکخستن و ڕێککەوتننامەی ١١١ی ڕێگری لە هەڵاواردن لە کاردا، ناکۆکییەکی تەواویان هەیە.
ئەم مامۆستا بەناوبانگانە تۆماری درێژخایەنیان هەبوو لە خزمەتکردنی باش و بڕوانامەی وانەوتنەوەیەکی نایاب. بەپێی بەدواداچوونەکانی هانا، هەشت مامۆستا لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و ناوەکانیان بەم شێوەیەیە:
١- مەجید کەریمی سنە، ماستەر لە زانستە سیاسییەکان، ٢٣ ساڵ ئەزموون
٢- غیاس نیعمەتی سنە ماستەر لە دەروونناسی بالینی، ١٨ ساڵ ئەزموون
٣-جەهانگیر بەهمەنی سنە، ماستەر لە فیزیا، ٢٣ ساڵ ئەزموون
٤- ئومید شاموحەمەدی دیواندەرە، ماستەر لە بایۆلۆجی، ٢٦ ساڵ ئەزموون
٥- پەرویز ئەحسەنی دیواندەرە، ماستەر لە جیۆلۆجی، ٢١ ساڵ ئەزموون
٦- کاوە محەممەدزادە دیواندەرە، ماستەر لە کۆمەڵناسی، ٢٢ ساڵ ئەزموون
٧- هیوا قورەیشی دیواندەرە، ماستەر لە ئەدەبیات، ٢٦ ساڵ ئەزموون
٨- سومەیە ئەختەرشەمار مەریوان، بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، ١٨ ساڵ ئەزموون
جگە لە دەرکردنیان لە خوێندن، دوو مامۆستاش سزای دەرکردنی هەمیشەیی لەسەرجەم کارە حکومییەکانیان بەسەردا سەپێنراوە، ئەمەش نموونەیەکی ڕوونە بۆ سزادانی توند و ناڕێژەیی کە لەدەرەوەی دەسەڵاتی سروشتی دەستەی سەرپێچییە کارگێڕییەکانە.
هەروەها حوکمی کۆتایی تریش بەرامبەر بەشێک له مامۆستایان دەرچووه، له وانه:
دەرکردن له خزمەت بۆ ماوەی شەش مانگ تا ساڵێک
٩- شهرام کەریمی سەقز، هەژده ساڵ ئەزموون
١٠- لوقمان ئەڵڵا مورادی سه ققز، بیست و شەش ساڵ ئەزموون
١١- سەلاح حاجی میرزایی سنه، بیست و حەوت ساڵ ئەزموون
خانەنشینی زەرەملێ لەگەڵ کەمکردنەوەی دوو گروپ
١٢- نەسرین کەریمی سنە ئەزموونی بیست و شەش ساڵ، کەمکردنەوەی دوو گروپ
١٣- لەیلا زارعی سنە، ئەزموونی سی و دوو ساڵ،کەمکردنەوەی یەک گروپ
١٤- سولەیمان عەبدی سەقز ئەزموونی سی ساڵ، کەمکردنەوەی دوو گروپ
دووخرانەوەی ئیداری
١٥- فەیسەڵ نوری، سنە، ماستەری بیرکاری، دوورخرانەوە،بۆ کرماشان
لێسەندنەوەی کارگێڕی
١٦- مەحیەدین ڕەیحانی، سنە، ماستەر لە فەلسەفەی پەروەردە و بارهێنان، پێنج ساڵ لێسەندنەوەی پۆستی جێگر و بەڕێوەبردن.
بەپێی پێوەرەکانی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی، سزای کارگێڕی، لەوانە دەرکردن، خانەنشینی زۆرەملێ، یان دوور خستنەوە، دەبێت لەسەر بنەمای دادگاییکردنی دادپەروەرانە، مافی بەرگریکردن، دابینکردنی هۆکاری ڕەوا و بنەمای ڕێژەیی بێت.
زانیارییە بەردەستەکان ئاماژەن بۆ پابەندنەبوون بەو پرەنسیپانە، نەبوونی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و سەپاندنی سزاکان بەبێ ئیستدلالێکی یاسایی قبوڵکراو، کە دەتوانێت پێشێلکردنی ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی ئێران بۆ پاراستنی ئازادیی پێکەوەگرێدان و قەدەغەکردنی هەڵاواردن لە دامەزراندندا بێت.
بە سەرنجدان بە کاریگەرییە بەربڵاوەکانی ئەم ڕێوشوێنانە لەسەر ئاسایشی کار و مافی دادپەروەرانەی هەلومەرجی کارکردن، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای مەحکوم کردن، داوای تانەدان و پێداچوونەوە لە هەموو سزا دەرچووەکان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی دەرکردن و سزای ئیداریی دیکە و گەڕانەوەی دەستبەجێی تاکەکان بۆ شوێنی کارەکەیان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنانە بە پێی ڕێکەوتننامەکانی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی دەکات .
