جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوی کورد وەحید ئارمان لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەر لە بەیانی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “وەحید ئارمان” خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد جێبەجێ کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە “مادە هۆشبەرەکان” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین