دەستبەسەرکرانی دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی “حامد نەباتی و مستەفا مسری خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

بە پێی ڕاپۆرتە، ئەم دوو شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە شوێنی کارەکانیان دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین