بەیاننامەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بۆ ڕێزگرتن لە ١٠ی ئۆکتۆبر ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ

مافی مرۆڤ مافێکە کە هەموو مرۆڤەکان بەبێ گوێدانە ڕەگەز، نەتەوە، زمان، ئایین… لێی بەهرەمەندن.
بە واتایەکی تر مرۆڤ بەهۆی کەرامەتی سروشتی خۆی و بەهۆی سروشتی مرۆڤایەتییەوە خۆی مافی بەهرەمەند بوون لەم مافانەی هەیە.

لەم پێوەندییەدا بۆ یەکەمجار دەقی یاسایی نێودەوڵەتی و لەسەرەوەی ئەو جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ لە ساڵانی دوای دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک داواکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕێزگرتن لە کەرامەتی سروشتی مرۆڤ پەسەند کرا.

جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ پەسند کراوی ١٠ی دیسامبری ١٩٤٨، پێوەرە گشتگیرەکانی بۆ ڕێزگرتن لە کەرامەتی سروشتی مرۆڤی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان بەسەر دەوڵەتاندا وەک ئەکتەرە سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتی سەپاند.

بەڵام سەرەڕای ئەم پابەندبوونە نێودەوڵەتیانە، ئێمە ڕۆژانە شاهیدی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن حکومەتەکانی جیهانەوە دەبین. حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای دامەزراندنیەوە یەکێک لە بەدناوترین پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بووە.

بەداخەوە زیاتر لە حەفتا و حەوت ساڵ دوای پەسەندکردنی ئەم بەیاننامەیە لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، پێشێلکارییەکانی مافی ژنان، مافی منداڵان، مافی سەندیکای کرێکاری، لەسێدارەدانی سەرەڕۆیانە، ڕێزنەگرتن لە ئازادی بیر و باوەڕ، پێشێلکاری ئازادی کەمینە ئایینییەکان و داننەنان بە مافی چارەی خۆنوسین و بەشداری سیاسی کەمینە نەتەوەییەکان…. بەردەوامن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا جارێکی دیکە جەخت لەسەر بەها گشتگیرەکانی مافی مرۆڤ دەکاتەوە و پراکتیزەکردنی بەردەوامی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە سەرکۆنە دەکات و داوای گرنگیدانی زیاتری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بۆ دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ئێران و بە تایبەت پێشێلکارییە ئاشکراکانی مافەکانی ژنان و منداڵان و کەمایەتییە نەتەوەیی و زمانەوانی و مەزهەبییەکان، بە تایبەت پاش شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل دەکات.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا

١٠ی دیسامبری ٢٠٢٥

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین