بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە “١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣” سۆران یوسفی خەڵکی ئاوایی سڵامەتی بۆکان ، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیتڵاعاتی بۆکان ئازاد کراوە .
پێویستە وەبیربهێنرێتەوە سۆران یوسفی ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ، بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .
سۆران یوسفی تەمەن ٣٦ ساڵ ، خێزاندارە و باوکی منداڵێکە .