هانا : ڕۆژی شەممە “١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣” مامۆستایەک بە ناوی “ئومید حامدی” مامۆستای (قوتابخانە) مەدرەسەی شاهێد لە کامێران ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان کەیشتوون ؛ ناوبراو بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .