بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی سێشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠١-(٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، “ئەمیر رەزا پەرهودی” تەمەن ١٠ ساڵ و خەڵکی گێڵان سەر بە پارێزگای کرماشان لە کاتی کار کردن لە کارگایەکی شیرینی سازیدا بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار، گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم کرێکارە منداڵ و ١٠ ساڵانەیە بە هۆی مانەوە و رزگار نەهاتنی لە هاسانسەری کارگەکەدا گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە لە رۆژانی رابردوودا منداڵێکی کاری دیکەش بە ناوی "ماڕدین سڵامەتیان" تەمەن دە ساڵ و خەڵکی بۆکان بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستدا کە پێشتر لەلایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی "هانا"وە بڵاوکرابۆوە.