هانا: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ”پێنجشەممە ٢٦ی ژانوییەی ٢٠٢٣، مێرمنداڵێکی ١٤ ساڵە بە ناوی “کومار شابۆیی” و کوڕی سیامەند خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
پێویستە بگوترێ، دوای پشکنینی ماڵەکە، هێزەکانی حکومەت دەستیان بەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایلی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەدا گرتووە.