سزادانی جەستەیی خوێندکارێکی بەلووچ لەلایەن مامۆستا

هانا؛ بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی”١٢ی مارسی ٢٠٢٣، خوێندکارێکی پۆلی هەشتەمی بەلووچ بە ناوی “محەمەد تەها کەدخۆدایی” خەڵکی شاری فنوج، لە قوتابخانەی ئەبوزەڕی ئەم شارە لەلایەن مامۆستاکەیەوە لێیدرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ هۆکاری سزادانی ئەم خوێندکارە قسەکردنە لەگەڵ هاوپۆلەکەیەتی.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت, کە بەپێی ماددەی ٧٧ لە ڕێسای دیسپلینی قوتابخانەکان جێبەجێکردنی هەر سزایەک وەکو سوکایەتی و سزای جەستەیی و ڕاسپاردنی ئەرکی ماڵەوە بۆ سزادان قەدەغەیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین