بەیاننامەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نابینایان

ڕۆژی جیهانی نابینایان بیرخستنەوەیەکە کە هەموو مرۆڤەکان بەبێ گوێدانە بارودۆخی خۆیان، دەبێ لە کەرامەت، یەکسانی و مافە بنەڕەتییەکان بەهرەمەند بن. لەم ڕۆژەدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هانا جەخت لەسەر پابەندبوونی حکومەتەکان بۆ دروستکردن و دەستەبەرکردنی هەلومەرجی دادپەروەرانە و یەکسان بۆ کەسانی نابینا و نیمچە نابینا دەکاتەوە، هەلومەرجێک کە پێویستە بتوانن لە سەرەتای ساڵانی تەمەنەوە دەستیان بە خوێندنی گشتگیر و کوالیتی بەرز، هەلی کارێکی یەکسان، خزمەتگوزارییە گشتیەکان، زانیاری و بەشدارییەکی کاریگەر لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا بکات.

بە پشتبەستن بە ڕێککەوتننامەی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و ئامرازە نێودەوڵەتییە پابەندکەرەکانی دیکە، حکومەتەکان پابەندن بە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی سیاسەتی کاریگەر بۆ لابردنی بەربەستە پێکهاتەیی و جیاکارییەکان و دەستەبەرکردنی بەهێزکردن و بەشداریکردنی یەکسانی نابینایان لە هەموو بوارە کۆمەڵایەتییەکان.

ڕێزگرتن لەم ڕۆژە وەبیرهێنەری ئەوەیە کە بەدیهێنانی تەواوی مافەکانی مرۆڤ تەنها کاتێک مومکین دەبێت کە کەس بێبەش نەبێت لە بەشداری چالاک و یەکسان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا تەنها لەبەر جۆر یان پلەی بێتوانایی یان کەمئەندامی.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین