بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ شەممە “٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “محەمەدکەریم ئەزەغ” خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی “بڵبەڕ”ی سەر بە هەورامان ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “دزئاور”ی نەوسود گیانی لە دەستداوە .
شایانی باسە تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە شوێنی لە دایکبونەکەی بە خاک سپێردرا .