بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوو کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەحمەد رەزایی” خێزاندار ، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی جوانڕۆ ، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو بە هۆی تەقینەوەی مین قاچی بە سەختی بریندار بووە و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان پزیشکەکان ناچار بوون مەچەکی قاچی ئەم کۆڵبەرە ببڕنەوە .