هێمن مستەفایی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانبار، زیندانییەکی کورد بە ناوی “هێمن مستەفایی”، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کرا.

ئەو زیندانییە کوردە ١١ی ڕەشەمەی ساڵی ٩١، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران و بەشداری لە کوشتنی ئیبراهیم محەممەدی تازاوایی، یەکێک لە ئەندامانی پێشووی سپای پاسداران”، لە شاری مەریوان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، کرابوو.

“هێمن مستەفایی” دواتر لە دادگای کەیفەریی شاری سنە، بە تۆمەتی “هەڵگرتنی چەک” بە ٤ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” بە ئێعدام مەحکووم کرابوو

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین