هانا: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا “غەیب پەروەر” بەرپرسی رێکخراوی بسیج موستەزعەفین لە زمانی خامنەییەوە وتی: خامنەیی لە چاوپێکەتنێک لەگەڵ بەرپڕسی بەسیج جەختی لە سەر ئەم بابەتە کردووەتەوە، دەبێ ۸ بۆ ۱۰ میلیۆن لاوی ئینقلابی لە کومەلگای ئێران پەروەردە بکەن .
بەرپرسی رێکخراوی بەسیج هەروەها وتی، دوژمن ناتوانێ بەسیج لە روحانییەت جیا بکاتەوە و داواکارین روحانییەکان بە پلانی سالحین گڕنگی زیاتر بدن.
هەر لەم ڕاستایەدا یەکێک لەو کەسانەی کە خۆی بە قوربانyی سیاستەکانی سپای پاسداران و پەروەردەی بەسیج ئەزانی لە وتووێژکدا لەگەل ڕیکخراوی مافی مروڤی هانا وتی: من بە هۆی ئەوەی لە مەدرەسە کەسێکی زیرەک بووم کەوتمە ژێر چاوەدێری بەرپرسانی مەدرەسە و لە حاڵێکدا تەمەنم ژێر ١٨ ساڵ بوو، وەک هاوڕێکانی دیکەم بە قەول و بەڵێنی جۆراوجۆر بە بێ خواست و ویستی خۆم بەرپڕسانی سپا بۆ یەکێک لە ناوەندەکانی سایبڕی بەسیجیان رەوانە کردم.
بە وتەی ئەم شارۆمەندە کە ناویی لای ڕیکخراوی مافی مروڤی هانا پاڕیزراوە: سپا لە هەموو ئیمکان و کەرستەیەک بۆ زیادکردنی ئەکاونتەکانی سایبری و بۆ پەسەندکردنی بابەتەکانی خۆی و کەڵک وەردەگرێ و هەروەها بۆ شەڕی سارد و پەرەپێدان و سپاندنی سیاسەتەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران وەک ئامرازێک لە ئێمە کەڵکی وەردەگرت.
ئەم شارۆمەندە لە دڕێژەدا باسی لەوە کرد، لە کاتێکدا خوێندنگە شوێنی پەروەردەیە و مزگەوت شوێنی عیبادەت و ڕیوڕەسمی ئایینییە، کۆماری ئیسلامی ئەو شوێنانەی کردووە بە ناوەندێک بۆ پەرەپێدانی رەق و قین دژی کۆڕ و کۆمەڵەکانی جیهان و کردنی ئەو شوێنانە بە پایەگای بەسیج و ناوەندێک بۆ چەکدار کردنی منداڵان و تازەلاوان و ئەمەش پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی منداڵان و مرۆڤە.
