هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی یەکشەممە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠١ – (١٥ی مەی ٢٠٢٢)، چالاکێکی کرێکاری و کرێکاری بیناسازی “عەلی ساڵحی” خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو نیشتەجێی گەڕەکی "نایسەر"ی سنەیە و لەلایەن مەموورانی ئیتلاعاتەوە قۆڵبەست و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
