دەستبەسەرکرانی دوو ئەندامی بنەماڵەی گیانبەختکردوو چیاکۆ یوسفی نژاد چالاکی ژینگەپارێزی لە سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٢ی دیسامبری ٢٠٢٥) عادڵ یوسفی نژاد تەمەن ٥٣ ساڵ و ئاکۆ یوسفی نژاد، باوک و برای چیاکۆ یوسفی نژاد وەرزشکاری گیانبەختکردوویی خەڵکی سنە، دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو شارۆمەندە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بۆ ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران لە سنە بانگ کراون و دوای ئامادە بوونیان لەو دەزگا ئەمنییەدا، دەستبەسەر کراون.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

شایانی باسە چیاکۆ یوسفی نژاد چالاکی ژینگە پارێزی و وەرزکاری خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، دوای چوار ڕۆژ مانەوە لە بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، گیانی لە دەستدا. ئەو لە جەریانی کوژاندنەوەی ئاگر لە بەرزاییەکانی شاخی ئاویەر جەستەی بە سەختی سوتابوو.

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها