لە ماوەی یەک هەفتەدا لانیکەم ١٣ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگ و دەستبەسەر کراون

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا لە رێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، تاوەکوو ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ ، لانیکەم ١٣ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر ، بانگ و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە .

دەستبەسەر کردنەکان :
١- شارۆمەندێک بە ناوی “شێرکۆ تابناک” خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
٢-شارۆمەندێک بە ناوی “شێرزاد نامداری” خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
٣- شارۆمەندێک بە ناوی “یەحیا مورادی” خەڵکی جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
٤- شارۆمەندێک بە ناوی “ئومید فەقێ حوسێنزادە” خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
٥-شارۆمەندێک بە ناوی “ئەفشین عەلیزادە” خەڵکی ئاوایی “هەریکان”ی سەر بە شاری سەڵماس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بانگ کردن و لێپرسینەوە
١- بانگ کرانی شارۆمەندێک بە ناوی “جەواد سەواری” خەڵکی دیواندەرە کە دوای چەند کاژێرێک لێپرسینەوە ئازاد کرا .
٢-حەوت چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی “سۆهراب جەلالی ، کەمال فەکوریان ، موختار ئەسەدی ، فاتمە زەندکەریمی ، جەمال ئەسەدی ، جەمیل ئەمینی و زارا محەمەدی” خەڵکی سنە بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایش و نەزمی گشتی” بۆ دادسەرای ئەم شارە بانگ کران .
وردەکاری زیاتر سەبارەت بە دەستبەسەر کرانی هەرکام لەو کەسانەی ئاماژەیان پێدراوە لە سایتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا و بەشی ئاماری ئەم رێکخراوەیە لە بەردەستدایە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین