بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەممە ١٧ی بەفرانبار تا هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی سەقز، جوانڕۆ، سنە و چەندین شار و ناوچەی سەر بە ئوستانی ئیلام، دەستیان داوەتە دەستبەسەرکردنی ئەم شارۆمەندانە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، بارودۆخی یاسایی، تۆمەتەکان و ئەو هێزە ئەمنییەی کە دەستبەسەری کردوون، لەبەردەستدا نییە.
ناوی دەستبەسەرکراوەکان کە لەلایەن “هانا”وە پشتڕاست کراونەتەوە بەم شێوەیە:
سنە ١. بێهنام فاتیحی
سەقز ٢. ئێقبال پیری ٣. موبین محەممەدزادە
ئوستان ئیلام ٤. ڕەحمەت ڕەشیدی (ئاودانان) ٥. بێهروز شێخی (ئاودانان) ٦. ئەشکان سەبزی (ئاودانان) ٧. ئارمان کەرەمی (ئاودانان) ٨. عارف میرزایی (ئاودانان) ٩. ئەمیرحوسێن خانمحەممەدی (ئاودانان) ١٠. مستەفا سەفار (ئاودانان) ١١. ئیحسان ئەحمەدی (پەرستاری نەخۆشخانەی شوهەدا لە دێلوڕان) ١٢. حوسێن کەرەمی (دێلوڕان) ١٣. محەممەد مورادی (دێلوڕان) ١٤. ئەحمەد خەسرەوی (دێلوڕان) ١٥. ئەحمەد زێنی (دێلوڕان) ١٧. عەلی ئەحمەدی (ئاودانان) ١٨. ئارمین پیرانی (ئاودانان) ١٩. مستەفا سەفار (ئاودانان) ٢٠. سەلام عارف خانلەری (دەرەشار) ٢١. ئەحمەدڕەزا محەممەدیان (کارزان) ٢٢. بێهروز عەلایی (دەرەشار) ٢٣. ئەمیر کولیوەند (دەرەشار) ٢٤. ئەشکان غولامی (دەرەشار)
ئوستان کرماشان ٢٥. حوسێن مورادیان (قەسری شیرین) ٢٥. مێحراب داستان (قەسری شیرین) ٢٦. ئەمیر فەرهادی (سونقوڕ) ٢٧. عەسەل بەگوەند (سونقوڕ) ٢٨. بەهار ڕەفیعی (سونقوڕ) ٢٩. یاسین حیشمەتیان (سونقوڕ) ٣٠. عەلیڕەزا عەبدی (سونقوڕ) ٣١. عەلی سەیفووری (سونقوڕ)
جوانڕۆ ٣٢. ئاسۆ کەیخەسرەوی (١٧ ساڵان)
بەپێی وتەی سەرچاوەکانی هانا، عەسەل بەگوەند لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا بریندار بووە. سەرەڕای ئەمە، تا ئێستا زانیاریی ورد لەسەر چۆنییەتی برینەکەی، بارودۆخی دەرمانی و شوێنی ڕاگرتنی نییە. نەبوونی خزمەتگوزاریی پزیشکی و ناڕوونیی دۆخەکەی، نیگەرانییەکی زۆری سەبارەت بە تەندروستیی ئەو دروست کردووە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە جەختکردنەوە لەسەر بەڵێنە یاساییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی نایاسایی ئەم شارۆمەندە و بێسەروشوێنبوونیان دەردەبڕێت و داوا لە بەرپرسان دەکات:
شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی یاسایی هەموو دەستبەسەرکراوەکان بە شێوەیەکی فەرمی ڕابگەیەنن.
مافی هەبوونی پارێزەر لە سەرەتای دەستبەسەرکردنەوە بۆ هەموو گیراوان زامن بکەن.
ڕێگە بدەن بە بێ دواکەوتن پەیوەندی بە بنەماڵەکانیانەوە بکەن.
سەبارەت بە دۆخی جەستەیی عەسەل بەگوەند ڕوونکردنەوە بدەن و چارەسەری پزیشکی خێرای بۆ دابین بکەن.
دووربکەونەوە لە هەر چەشنە هەڵسوکەوتێکی دژ بە مافەکانی مرۆڤ و لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ئەشکەنجەدان بکەن.
ئەم ڕاپۆرتە لە کاتی گەیشتنی زانیاریی نوێ نوێ دەکرێتەوە.
