بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لەیلا پاشایی و باران ساعدی ، لە چالاکانی مەدەنی و مافی ژنان لە سنە ، هەرکامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی لە کانونی ئیسڵاح تەربیەتی سنە ئازاد کراون .
شایانی باسە ، ئەم دوو ژنە چالاکوانە ، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لە ئەنجامی بەشدارییان لە ڕێورەسمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کرابوون .