لە ئەنجامی پێکدادانەکانی ٣٠ پوشپەڕ کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دوو کەس لە هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕۆژی ١ی گەلاوێژ هێزی چەکدار و کالوپەلی سەربازی بۆ ناوچە سنووریەکانی شاری بانە ڕاگوێزراون .
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هانا ، هێزە نیزامییەکان لە سەر سنوورەکان بە دوای کۆمەڵێک تۆنێلدا گەڕاون کە ڕەنگە بۆ هاتن وچوونی نافەرمی کەڵکیان لێوەربگیرێت . ئەم جوڵە سەربازیانە نیگەرانیەکان لە سەر ئەمنیەتی کۆڵبەران زیاد دەکات .
لە ڕۆژانی ڕابردوو کۆمەڵێک ڕاپۆرت لە سەر تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەران و بریندار بوونی چەند کەسێک بڵاو بووەتەوە کە نیگەرانیەکانی زیاتر کردووە .