لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی کرماشان و ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۱٤ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، (٥ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “عەلی کەریمی” خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دیزڵاوای ئەم شارە جێبەجێ کراوە.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “قوباد ئۆلفەتی” خەڵکی ئیلام بە تۆمەتی “کوشتنی بە “ئانقەست” لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم دوو بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” لە دۆسیەی جیاجیادا دستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین