بە پێی ڕاپۆرتی وەرگیراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە هەواڵدەری حال وش؛ ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ بە ناوی “ئەمیرعەلی ئاسکانی” کوڕی حەیبوڵڵا، خوێندکاری پۆلی یەکی سەرەتایی لە ئاوایی (قەڵا)ی سەر بە شاری رودان لە پارێزگای هۆرمۆزگان، لە لایەن مامۆستاکەیەوە بە توندی ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
حال وش لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ئەم مامۆستایە بە هۆی هەڵەیەکی بەسیتی منداڵەکە لە ئەنجامدانی مەشقەکانی، لەم منداڵەی داوە و لە ئەنجامدا ئاسەواری برین لە سەر جەستەی ماوەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دۆخی دەرونی ئەم منداڵە بە هۆی ترس و شۆک بوونی لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە ناجێگیرە.
شایانی باسە کە بنەماڵەی ئەمیرعەلی ئاسکانی بە دەربڕینی نیگەرانی لە بارودۆخی جەستەیی و دەروونی منداڵەکەیان ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا هیچکام لە بەرپرسانی قوتابخانە لە بارەی ئەم ڕووداوە وڵامدەرەوە نەبوون و هیچ کارێک بۆ بەدواداچوون و پێڕاگەیشتن بەم بابەتە ئەنجام نەدراوە.
