لێدان و ئازاردانی خوێندکارێک لە بۆکان لە لایەن جێگری قوتابخانەی سەرەتایی و ڕاگوێزانی بۆ بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانە

هانا زانیویەتی کە ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزڵوەری ١٤٠٤، خوێندکارێکی سەرەتایی بە ناوی “ئاروین پەرتەویان” لە قوتابخانەی سەرەتایی دوکتۆر باهۆنەری بۆکان لە لایەن جێگری قۆتابخانەوە بە توندی لێدراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم خوێندکارە دوای ڕووداوەکە بۆ نەخۆشخانەی شەهید قولی پوری بۆکان ڕاگوێزراوە و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە بەشی چاوەدێری چڕ خەوێندراوە.

بنەماڵەی ئاروین وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە سەر دۆخی جەستەیی منداڵەکەیان داوای لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە و سزادرانی مامۆستاکە دەکەن.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین