لقی ٣١ی دادگای تێهەڵچوونەوەی دیوانی عەداڵەتی ئیدارەی حوکمی دەرکردنی سومەیە ئەختەرشوماری پشتڕاست کردەوە

هانا : لقی ٣١ی دادگای تێهەڵچوونەوەی دیوانی عەداڵەتی ئیداری بە ڕەت کردنەوەی ناڕەزایەتی سومەیە ئەختەشومار ، چالاکی سنفی مامۆستایانی مەریوان ، حوکمی دەرکردنی ئەوی لە کاری وەک خۆیی هێشتەوە .

ئەم حوکمە لە رێکەوتی ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، لە لایەن لقی ٣١ی دیوانی عەداڵەتی ئیداری بە سەرۆکایەتی مەحمود فەرەیدونی فەرد و مستەشاری موحسێن هیدایەت مەنش ، دەرکرا .

سومەیە ئەختەرشومار تەمەن ٣٦ ساڵ ، خێزاندار خەڵکی ئاوایی “ڕەوار”ی سەوڵاوا ، خاوەن بەڵگەنامەی لیسانس و مامۆستای زمانی ئینگلیسی  ١٧ ساڵ پێشینەی کارکردنی لە وەزارەتی پەروەدە هەیە .

پێشتر لە رێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣، لقی یەکی لیژنەی وەزارەتی پەروەردەش حوکمی دەرکردنی ئەم مامۆستایەی پشتڕاست کردبووەوە ، حوکمی دەرکردنەکە لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٣، لە لایەن لیژنەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچیە ئیدارەیەکانی کارمەندانی پارێزگای سنە دەر کرابوو .

ناوبراو لە لایەن ئیدارەی پەروەردەی مەریوانەوە لە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢ لە نامەیەکدا بۆ فەرمانبەرانی دەستەی سەرپێچیە ئیدارییەکانی پارێزگای سنە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی “ناوەرۆکی هێرشبەرانە و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەندامێتی چالاکانە لە  کاناڵەکانی نایاسایی مامۆستایان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان” پشتیوانی لایەنە کوردە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکومەتی ئێران و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆی بەبێ حیجاب لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و پشتیوانی لە دروشمی دابەشکاری ، بڵاوکردنەوەی وێنەی خوێندکارانی بێ حیجاب و خستنەڕووی دروشمی هەنجار شکێنانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ، بڵاوکردنەوەی وێنەی کوڕەکەی کە جلوبەرگی حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێران لەبەردایە لە لاپەڕەی شەخسی لە فەزای مەجازیدا بە دروشمەکانی ئەم حزبانە و ئاڵای کوردستان و بڵاوکردنەوەی بابەت لە کەناڵی ڕێکخراوی سەندیکاکانی مامۆستایانی ئێران تۆمەتبار کراوە .

دەستەی پێڕاگەیشتن بە تاوانە ئیدارەییەکانی پارێزگای کوردستان حوکمی دەر کرانی ئەم مامۆستایەی بە بێ ئامادە بوونی خۆی و پارێزەرەکەی لە رێکەوتی ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٢ دەر کردووە . 

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین