لانیکەم ٤٥ کەس لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بانگ و دەستبەسەر کراون

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا واتە لە رێکەوتی “٢٩ی بەفرانبار تا وەکوو ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” ، لانیکەم ٤٥ شارۆمەندی کورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنیەتیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادوەر و بەشێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر ، بانگ و لێپرسینەوەیان لێکراوە کە زۆربەیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی-مەدەنی و لە پەیوەند لەگەڵ مانگرتنی بازاڕیان و کاسبکاران لە ناڕەزایی بە حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ، خراونەتە ژێر گوشار .

ڕۆژی شەممە “٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “خالد سەیف پەناهی ” بانگ و لێپرسینەوەی لێکراوە .

ڕۆژی شەممە “٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣” دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “ئایدا عەمویی” خەڵکی سنە و “حامد ڕەزایی” خەڵکی سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر کراون .

یەکشەممە ٣٠ بەفرانباری ١٤٠٣ ، لانیکەم ١٠ شارۆمەند بە ناوەکانی ” فەردین رەحیمی ، موحسێن حسێن پەناهی ، ئێقباڵ شەعبانی ، نامیق باباخانی ، مەجید حەمیدی ، غالب حوسێنی ، ئارمان سەلیمی ، قانع خاتری ، شەهریار ئۆسکویی ، عەبدوڵڵا خێرئابادی ” خەڵکی سنە بانگ و لێپرسینەیان لەگەڵدا کراوە .

ڕۆژی یەکشەممە “٣٠ بەفرانباری ١٤٠٣” “ئەسعەد غەفوری و هیوا شوجاعی” خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کراون .

دووشەممە “١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” هەشت شارۆمەند بە ناوەکانی “موراد ئۆستوار ، نیعمەت ئەحمەدنژاد ، محەمەد سۆهرابی ، فەردین مەحمودی ، ئەنوەر ئیبراهیمی ، جێگر موجاهدی” خەڵکی پیرانشار و “هێرش ناوگردان” خەڵکی سنە و ڕامیار کاوە خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کران .

سێشەممە “٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” شەش شارۆمەند بە ناوەکانی “رەحیم عەلیزادە ، حەسەن حەسەن نژاد ، محەمەد ئەمین حەسەن نژاد” خەڵکی سەردەشت و “کەیوان ئەساسە و فەرهاد پلە” خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کران .

ڕۆژی چوارشەممە “٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” دە شارۆمەند بە ناوەکانی “ئەمجەد ساڵحزادە ، میلاد رندانی ، نەریمان رندانی” خەڵکی سەقز ، “سینا ڕەزایی ، ئەمجەد گریاخیز ، محەمەد سەیف پەناهی ، نەعیم دوستی ، محەمەد ئەتڵەسی ، ئەمین محەمەدی” خەڵکی سنە و کارۆ عەلیداد خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کران .

ڕۆژی پێنج شەممە “٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” چوار شارۆمەند بە ناوەکانی “جەلیل محەمەدی ، کەمال ئاخرەتی” خەڵکی سنە ، “زاهد خالدیان و واحد خالدیان” خەڵکی قوروە دەستبەسەر کران .ڕۆژی پێنج شەممە “٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “فەرانەک رەفیعی ، رەفێق کەریمی” خەڵکی سنە بانگ و لێپرسینەوەیان لێکراوە .

شایانی باسە کە لە نێوان ئەم ٤٥ کەسەدا لانیکەم ٣٢ کەسیان دەستبەسەر و ١٣ کەسیشیان بانگ و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین