بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی دووشەممە “٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣” لانیکەم سێ بەندکراو بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژوری تاکەکەسی بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج ڕاگوێزراون .
ناسنامەی ئەم سێ بەندکراوە بۆ هانا “عەلیڕەزا بەساتی نیا تەمەن ٢٣ ساڵ ، خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران ، ڕەزا میری تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی هەرسینی کرماشان و ئەمیر نەزەریانی” تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی کوهدەشتی سەر بە پارێزگای لوڕستان سەلمێنراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ عەلیرەزا بەساتی نیا نزیک سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “قەتڵ” ، ڕەزا میری و ئەمیر نەزەریانی چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە لە سێدارەدان سزا درابوون .