بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، حاڵەتێکی قەتڵ و خۆکوشتن لە ئاوایی “کلینە”ی سەر بە پارێزگای کرماشان ڕوویداوە .
لەم ڕووداوەدا پیاوێکی لاو بە ناوی”کوهکەن کشتمەن” بە بەکار هێنانی چەک (دەمانچە) دایکی هاوسەرەکەی بە ناوی “گۆڵاب فەرامەرزی” کوشتووە و باوکی هاوسەرەکەی بە ناوی “سیاوەش تەبارە”ی بریندار کردووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هاوسەرەکەی کوهکەن کشتمەن لە مانگەکانی ڕابردوو بە هۆی کێشەی خێزانیەوە لە ماڵی باوکی ژیانی دەکرد .