قەتڵی نایاسایی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزەکانی ئینتیزامیەوە لە هەلیلان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشووە : شەوی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی ئارمان بیگلەری تەمەن ٢٨ ساڵ و پژمان بەدری تەمەن ٢٩ ساڵ ، هەر دووکیان خەڵکی هەلیلان ، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئینتیزامی لە مەودای نزیکەوە ، گیانیان لە دەستداوە .

بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەکان ، ئەم دوو لاوە دوای ڕوودانی دەمەقاڵەیەک لە پارکی تەوحید شوێنەکەیان بە ماتۆرسکلیت بە جێهێشتووە کە لە ڕێگا گەشتی ئینتیزامی دوایان کەوتووە و تەقەی لێکردوون .

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد ، هیچ جۆرە چەکێک و شەڕێکی چەکداری لە ئارادا نەبووە و تەقە کردنەکە بەبێ ئاگادار کرنەوەی پێشوەختە و لە پشتەوە ئەنجام دراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ، هێزەکانی ئینتیزامی پارێزگای ئیلام لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە کە ئەم دوو کەسە چەکدار بوون و لە جەریان دەرگیری لەگەڵ خەڵک و دواتر لە ئەنجامی شەڕی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی ئینتیزامی کوژراون .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ئەم ئیدیعایە لە لایەن بنەماڵەکانەوە بە ساختە و ناڕاست دەزانرێت و ئەوە بە سیناریۆیەک بۆ داپۆشینی قەتڵی نایاسایی دەزانن .

شایانی باسە ، تەرمی قوربانیان ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕادەستی بنەماڵەکان کراوەتەوە و ڕێورەسمی بە خاک سپاردن بڕیارە ڕۆژی هەینی لە شوێنی لە دایکبوونیان بەڕێوەبچێت .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین