بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوار شەممە ۱۱ی پوشپەڕی ۱٤۰٤، شاڕۆمەندێک بە ناوی “محەمەد نەقی ئازادی ” خەڵکی ئیلام دوای ئازادی لە زیندان بە چەکی جۆری دەمانچە کۆتای بە ژیانی هاوسەر و خۆشکی هاوسەری بە ناوەکانی”لەیلا ڕوستەمی و سدیقە ڕوستەمی” هێناوە ودواتر هەوڵی خۆکوشتنی داوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا : ناوبراو پێشینەی توندوتیژی خێزانی بووە و لە ژیانی پێشووی هاوسەری بە هەمان شێوە توندوتیژی بەرامبەر ژنەکەی بە کار هێناوە .
ناوبراو لە دوو ساڵ لەوە پێشەوە بە هۆکاری تاوانە پەیوەندیدارەکانەوە لە زیندان بووە و دوای ئازادکردنی ، هاوسەری دوهەمی بڕیاری جیابوونەوەی داوە کە ڕۆژی ڕوداوەکە ناوبراو بە هەڕەشەوە دەڕواتە ماڵی خوشکی هاوسەرەکەی لەیلا ڕوستەمی کە لە پڕۆسەی جیا بوونەوەیاندا ڕۆڵی پشتیوانی گێڕاوە .
بە پێ ئەم ڕاپۆرتە ، سەرەتا لەیلا دەکوژێت و دواتر هاسەرەکەی سدیقە لە کۆتایشدا محەمەد نەقی ئازادی تەقە لە خۆی دەکات و کۆتای بە ژیانی خۆی دەهێنێت .