قانع خاتری چالاکی مەدەنی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

بە پێی زانیاریەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤،(٢٩ی سپتەمبری ٢٠٢٥) قانع خاتری چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە، دوای ٨٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کراوە.

ئەم شارۆمەندە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پوشپەڕی ١٤٠٤، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای زیندانەکەی خۆیی بە زیندانی ناوەندی ئەم شارە ناساندووە .
ئەم چالاکی مەدەنیە ، پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی قازی “موستەفا عەزیزی” بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” سزای هەشت مانگ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرابوو .
ناوبراو پێشتر لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕێبەندانی١٤٠٤،  لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزرا و دوای کۆتایی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە ڕاگوێزرا و دواتر لە رێکەوتی ٢ی ڕەشەمەی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو .
ناوبراو پێشتر لە رێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣، بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە بانگ و دوای چەند کاژێر لێپرسینەوە ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین