بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی فەرهاد کەریمی خەڵکی نەغەدە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێران” لە لایەن لقی ۱۰۳ی دادگای تاوانەکانی دوویی ئەم شارەوە بە شەش مانگ بەندکران سزا دراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە ڕۆژانی داهاتوو بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی دەبێ خۆی بە بەرپرسانی بەندیخانەی نەغەدە بناسێنێت.
شایانی باسە ئەم شارۆمەندە کوردە ڕۆژی سێشەممە ۳ی پوشپەڕی ۱٤۰٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ورمێ ڕاگوێزرا و دواتر بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە و دواجار ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی گەلاوێژی ۱٤۰٤، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.