فواد کەشاوەرز هونەرمەندی سەقزی دوای یەک هەفتە دەستبەسەر بوون لە بەندیخانە ئازاد کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، فواد کەشاوەرز هونەرمەندی سەقزی دوای یەک هەفتە دەستبەسەر بوون ، بە دانانی بارمتەی سەد ملوێن تمەنی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کراوە .

فواد کەشاوەرز ڕۆژێک دوای بەڕێوچوونی ڕێورەسمی نەورۆز لە شاری ساحێب ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی سەقز ڕاگوێزرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین