عەڵی ئەڵڵاوەیسی زیندانی سیاسی پێشوو ئێرانی بەجێهێشت

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، عەلی ئەڵڵاوەیسی ، زیندانی سیاسی پێشوو ، لەژێر گوشاری بەردەوامی سیستەمی دادوەریی ئێران و ڕێوشوێنی یاسایی لەدژی ، ناچاربوو وڵات بەجێبهێڵێت و بۆ دەرەوەی ئێران کۆچ بکات .

عەلی ئەڵڵاوەیسی لە جەریانی بزووتنەوەی #ژن_ژیان_ئازادی چەندین جار لە لایەن دامەزراوە ئەمنی و قەزاییەکانی ئێرانەوە بانگ و دەستبەسەر کراوە و هەڕەشەی سزادانی قورسی لە سەر بووە . ئەم گوشار و ڕێوشوێنە یاساییانە لەگەڵ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکانی تاک ، وای لێکرد پەنا بۆ کۆچی زۆرەملێ ببات و ئێران بەجێبهێڵێت .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین