عەلی دانش سەر لە نوێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

هانا : ڕۆژی هەینی ١٩ی گوڵانی ١٤٠٤، عەلی دانش ، خەڵکی مەهاباد ، دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرا .

شایانی باسە ، عەلی دانش پێشتر لە رێکەوتی ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا و دوای کۆتایی قۆناخەکانی لێپرسینەوە ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژی هەمان ساڵ ، بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرا و دوای ڕۆژێک بە دانانی بارمتەی ٢ ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین