بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شارۆمەندێک بە ناوی عەزیزە مورادیان تەمەن ٥٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە و دانیشتووی شاری مەریوان، دوای نزیکەی ٧٠ ڕۆژ بەندکران، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کاتی کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی، لە کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ئازاد کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤، عەزیزە مورادیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کرا. لە جەریانی ئەم دەستبەسەرکردنەدا مۆبایل و بەشێک لە کەلوپەلە کەسیەکانی ئەو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بە سەردا گیرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو.
شایانی باسە، ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەم شارۆمەندە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی لە کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە مانی لە خواردن گرتبوو.
