بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ڕۆژانی ڕابردوودا شەیخ زاهد شەهابی، خەڵکی شاری سەقز بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
ناوبراو پێشتر لە جەریانی ڕێورەسمەکانی نەورۆز لە کوردستان دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرابوو.
