بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٤، شەهاب دارابی چالاکی مەدەنی و داکۆکیکاری مافەکانی شۆفیر بارهەڵگرەکان لە شاباد، هێرشی کراوەتە سەر وبە سەختی بریندار بووە.
ئەم هێرشە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ناوبراو سزای سێ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و پێشتریش لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە چەندین جار دەستبەسەر کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شەهاب دارابی ناسراو بە یوزی ئاسیا لە گەڕەکی پشتی پادگانی شاباد هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراوی کراوەتە سەر کە دەوترێت کەسێک بە ناوی محەمەد مەنسوری بە پیلان ئەوی بردووتە شوێنەکە و لەوێ چەند کەسێکی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەری و برینداریان کردووە.
شایانی باسە ناوبراو بە هۆکاری بارودۆخی ناجێگیری تەندروستی، بۆ بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانە ڕاگوێزراوە.