شێرکۆ تابناک بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرا

هانا : بەیانی ڕۆژی شەممە “٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” شێرکۆ تابناک تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی بۆکان دوای بانگ کرانی بۆ لقی جێبەجێ کاری سزاکانی دادگای بۆکان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ٤ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا .

شێرکۆ تابناک پێشتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام لە بەرژەوەندی حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” سزای ٥ مانگ بەندکرانی تەعزیری و ٧ مانگ بەندکرانی تەعلیقی بە سەردا سەپێنرابوو .

ناوبراو لە رێکەوتی ٢٣ی پوشپەڕی ١٤٠٠ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە رێکەوتی ٢٠ی سەرماوەزی هەمان ساڵ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرا و دوای کۆتایی هاتنی ماوەی سزاکەی لە رێکەوتی ١٦ی گوڵانی ١٤٠١ ، لە بەندیخانە ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین