شنۆ /دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەندی دیکە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێورەسمەکانی نەورۆز

‌بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، شارۆمەندێک بە ناوی “مەتین چوپانی” تەمەن ٢٠ ساڵ ، کوڕی شۆڕش ، دانیشتووی گەڕەکی “تاچیناوای”شنۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کراوە .

هەروەها شەوی شەممە ٢٥ی ڕەشەمە ، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “ئەبوبەکر خاتەمی و حەمزە زیبا کەلام” خەڵکی شنۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .هانا زانیویەتی ؛ ئەم دوو شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکانیان بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

هەروەها ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەشەمە ، “جەمال تاتایی کانی سۆرخ” دانیشتووی گەرەکی “تاچیناوای” شنۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

شایانی باسە ، بە هەژمار کرانی ئەم دەستبەسەر کردنانە ، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم شەش شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە زانیاریەکانیان لە لایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە بڵاو کراوەتەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین