شنۆ / دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی هەینی “٧ی بەفرانباری ١٤٠٣” مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “هێمن شامحەمەدی” خەڵکی ئەمیرئاوای شنۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم مێرمنداڵە بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین