بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە “١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئەمیر جانگلی” خەڵکی شنۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەمیر جانگلی دوای دەستبەسەر کرانی بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە .