بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ شەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سەیفوڵڵا خان غەفاری ، دوای یەک هەفتە دەستبەسەر بوون ، بە دانانی بارمتەی ٤ ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادرەسی لە بەندیخانە ئازاد کرا .
سەیفوڵڵا خان غەفاری تەمەن ٧٦ ساڵ ، بەندکراوی سیاسی پێشوو ، خەڵکی ئاوایی “باشبڵاغ کۆڵتەپە” و دانیشوویی سەقز ، ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوە ، بە هۆی خوێندنەوەی شیعرێکی مامۆستا قانع لە ڕێورەسمی نەورۆزی ئاوایی قەڵاکۆن ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ بەندیخانەی سەقز ڕاگوێزرابوو .